سەردێر

تەنها یەك ناوچەی هەرێم پلەكانی لە خوار سفرەوەیە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێم بەرزبوونەتەوە و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی عومەران تۆمار كراوە كە 3 پلە لە خوار سفرەوەیە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەپۆلێكی دیكەی بەفر بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.