سەردێر

كۆڵبەرێك بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بووە قوربانی

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كۆڵبەرێكی گەنجی خەڵكی سەلاسی باوەجانی لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار كرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كرد و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بە ناوی میلاد ڕۆستەمی تەمەن ٢٦ ساڵ بریندار كرا.

بەپێی زانیارییەكان، بریندارەكە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و باری تەندروستی ناوبراو جێگیرە.