سەردێر

ئەمڕۆ فەرمانبەرانی سێ شوێن مووچە وەردەگرن

خەڵك-

دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران دەستی پێكردووە و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی 4 وەزارەت و چەند فەرمانگەیەك خەرج دەكرێت.

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27/1/2022، مووچەی وەزارەتی دارایی و یەكەی 70 و 80 ی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی یەك شەممە مووچەی وەزارەتی ناۆخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت و ڕۆژی دوو شەممەش مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و لیوای یەك و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت، هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەكەشدا هاتووە، ڕۆژی سێ شەممە 1/2/2022 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.