سەردێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندی زانكۆكانی راگەیاند

خەڵك –
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی بڵاوكردەوە و زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عیراقیش لە پلەی سێیەمدایە .

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، بەپێی ریزبەندییەكە، زانكۆكانی سەڵاحەدین و دهۆك لە پلەی دووەم وسێیەمدان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عیراقیش زانكۆی سەلاحەدین لەپلەی نۆیەم و زانكۆی دهۆكیش لە پلەی 11 دایە.