خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە لە بنكەی پۆلیسی باواجی كۆیە بەپێی ماددە (456) لەیاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پۆلیسی دەشتی هەولێر بەشی، بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (چ. ا. ح) دەستگیر كرد، كە لە بنكەی پۆلیسی باواجی/ كۆیە بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگا كرا.