سەردێر

پارێزگای هەولێر ڕاگەیەنراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

خەڵك –
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، جگە لە هۆڵەكان پرسەدانان لە كۆڵان و ماڵ و ژێر خێوەت و باخچە و هەرشوێنێكی دیكەی گشتی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەڕۆژی سێشەمە 2022.1.4 پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر ڕاسپێردرا بڕیار و ڕێنمایی نوێی لەبارەی پرسەدانان دەربكرێت، لە ئێستادا جگە لە هۆڵەكان، پرسەدانان لە (كۆڵان و ماڵ و ژێرخێوەت و باخچە و هەرشوێنێكی تری گشتی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

ڕاگەێندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:

دوای ئەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە كۆبوونەوەی خۆیدا لە ڕۆژی سێشەمە 2022.1.4، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بۆ بابەتی پرسەدانان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەولێری ڕاسپارد ڕا و سەرنج و پیشنیارەكانیان پێشكەش بە وەزرارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بكەن تاوەكو بڕیار و ڕێنمایی نوێی لەبارەی پرسەدانان دەربكرێت، لە ئێستادا بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هۆڵەكانی پرسەدانان بە ڕێنمایی و ڕێنوێنی تایبەت كراوەتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێنوێنیانەی وەزارەت، بەهۆی ئەو دۆخە مەترسیدارەی تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (ئیمۆكرۆن) و بۆ پاراستنی سەلامەتی تەندروستی گشتی شارەكەمان و پارێزگاریكردن لەگیانی هاوڵاتییان، جگە لە هۆڵەكان، پرسەدانان لە (كۆڵان – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێكی تری گشتیی) بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك پابەند نەبێت سزا دەدرێت، بنكەكانی پۆلیس، ئاسایش، شارەوانی و موختاری گەڕەكەكان ڕاسپێردراون چاودێری سنوورەكانی خۆیان بكەن و ڕێكاری پێویست لەبەرامبەر هەركەسێك بگرنەبەر كە سەرپێچی دەكات.
بۆیە داوا لەهاوڵاتییان و هاوشاریانی سنووری پارێزگاكەمان دەكەین بۆ پارێزگاریكردن لەگیانی خۆیان و ئازیزانیان پابەندی ئەو بڕیارانەبن و جگە لەهۆڵەكان كە لەئێستادا بۆ پرسەدانان كراوەن لەهیچ شوێنێكی تر پرسە دانەنرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2022.1.26