سەردێر

سبەینێ لەم وێستگانە بەنزینە هەرزانەكە دابەش دەكرێت

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەی دابەشكردنی بەنزینی نۆرماڵی عیراق بەنرخی 690 دینار لە ناو شار دابەش دەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی پێنج شەممە بەرواری 27 / 1 / 2022 لە وێستگەی (تاسلوجە. دۆڵەرووت. كانی گۆران. ئازادی. هەڵەبجە تانجەرۆ.) دابەشدەكرێت .

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەفتانە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دابەشكردنی بەنزینی نۆرماڵی عیراق ڕایدەگیرێـت و بەڵام لە ناوچەكانی دیكە هەموو ڕۆژێك بە بەردەوامی دابەشدەكرێت .