سەردێر

بە ڤیدیۆ؛ بەفر بارین لە ناوچەیەكی هەرێم دەستی پێكرد

خەڵك-
شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ئێستاشدا لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بلاویكردەوە، لە ئێستادا لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت.

پێشتر ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ئەنجامی نزیكبوونەوەی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست

لە چەند كاتژمێری ئایندەدا بەتایبەت دوای ئێوارە بەفر بە ڕێژەیەكی كەم لە ئەنجامی چربوونەوەی ھەورەكانی ناوخۆی ناوچەكە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی ھەرێمدا دەستپێدەكات و لەكاتەكانی شەو درەنگدا ئەگەری بارانێكی كەم بۆ مامناوەندیش ئەبێت لەھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەریندا و بارینی بەفرێكی كەم لە بەرزایەكانی ١٠٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگشتی سبەی پێنج شەممە ٢٧-١-٢٠٢٢ كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەری ڕاستەوخۆی ھەور لە دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە سەرجەم ناوچەكان و سەرەتاش شەپۆلەكە بەشێوەی بارانی مامناوەند و ھەورە بروسكە دەستپێدەكات لەھەندێ ناوچەش بارانی بەخوڕ و تەرزەی لەگەڵ ئەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە بە خێرایی ١٥ تا ٢٥ كلیلۆمەتر زیاتر لە كاتژمێرێكدا.

وتیشی، “لە كاتەكانی ئێوارە و شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی بەھۆی زیادبوونی كاریگەری بارستە ھەوا ساردەكە و نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما بەفر بارین ئەو ناوچانە دەگرێتەوە، كە بەرزیان زیاترە لە ٨٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا وەك سەنتەری شاری سلێمانی”.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكەن