سەردێر

كەمپینێك بۆ گێڕانەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا

خەڵك-
ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر و توێژەر كەمپینێكیان بۆ گێڕانەوەی مافی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیاند و داواش لە فەرمانبەران دەكەن، كە ناوی خۆیان زیاد بكەن و لای خۆیانەوە بڵاوی بكەنەوە.

ژمارەیەك مامۆستای و فەرمانبەر لە كەمپینەكەدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی حكومەت و پەڕلەمان و وەزارەتی دارایی و وەزیرەكان كراوە ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای ٧ساڵ لە ڕاگرتنی مافی یاسایی پلەبەرزكردنەوەمان، وەك فەرمانبەرانی كوردستان، داواتان لێدەكەین چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافەمان پێشێل و زەوت مەكەن و بە زووترین كات بۆمان بگێڕنەوە.

كەمپینی گێڕانەوەی مافی پلەبەرزكردنەوە “تەڕفیع”

بەڕێزان/ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران
وەزارەتی دارایی و وەزیرەكان
دوای ٧ساڵ لە ڕاگرتنی مافی یاسایی پلەبەرزكردنەوەمان، وەك فەرمانبەرانی كوردستان، داواتان لێدەكەین چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافەمان پێشێل و زەوت مەكەن و بە زووترین كات بۆمان بگێڕنەوە، لەكاتێكدا ئەم داواكارییە دەكەین كە دڵنیاین داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت كەڤەڕی پلەبەرزكردنەوەكانمان بكات..
ئەم كابینەیە وەك دەگووترێت و لێی چاوەڕێ دەكرێت كابینەی گێڕانەوەی مافەكانمان و چاكسازییە، بەڵام بە زەوتكردنی پلەبەرزكردنەوەكانمان ئەم بانگەشەیە دەچێتە ژێرپرسیار و پەرلەمانتارانیش كەمتەرخەم دەردەچن لەبەرامبەر دەنگدەرانیان و جێگری سەرۆكی حكومەتیش لە بانگەشەی هەڵبژاردنی چەندین جار ئاماژەی دا بە كارا كردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كەچی ئەوە زیاتر لە شەش مانگە هیچ ئاسۆیەك بەدی ناكرێت و تەنانەت كەس باسیشی ناكات، تەنانەت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا بەڕوونی دەڵێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ناگەڕێتەوە تا كۆتایی قەیرانی دارایی، كەچی پەرلەمانتارانی سەربە پارتەكەی جەنابی وەزیری دارایی چەندین جار ڕایانگەیاندووە كە داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و هیچ قەیرانێك نەماوە، خۆشمان ئەم ڕاستییە باش دەزانین.
بۆیە پیویستە بە زووترین كات پلە بەرز كردنەوە بكرێتەوە ، و لە رۆژی شایستە بوونی فەرمانبەران و مامۆستایانەوە ئەژمار بكرێت.
تكایە هەموو فەرمانبەران ناوتان لە ژێر ئەم هەڵمەتە بنووسن و جارێكی تر بڵاوی بكەنەوە.
1سعید حمدامین. توێژەر
2شۆڕش احمد ‌ مامۆستا
3هەیاس محەمەد مامۆستا
4قادر اسماعیل عبدالقادر سەرپەرشتیار
5اشرف احمد حمید مامۆستا
6پەیجی موچە هات
7-عمر خدر عبداللە ‌ مامۆستا
8_خالد محمد احمد مامۆستا
9-ئازاداحمدعبداللە مامۆستا
10 تارا احمد رسول فەرمانبەر
١١ محمد علی محمد توێژەر