سەردێر

مەسرور بارزانی لە ئیمارات گەڕایەوە

خەڵك-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای سەردانەكەی بۆ میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی (ئیمارات)، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 26ی كانوونی دووەمی 2022، گەیشتەوە هەولێر.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكداران و ژمارەیەك‌ بەرپرسی باڵای ئیمارات كۆبۆتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە كۆبوونەوەكاندا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئیمارات كردەوە، بەتایبەتیش لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی مرۆیی، كە خزمەت بە كەرتی گەشەپێدان و بنیاتنان دەكات.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكاندا، تیشكی خستە سەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشڤەچوونەكانی ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی هەوڵ و هەماهەنگیی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاشتەوایی لە ناوچەكە و داهاتوویەكی باشتر لەسەر بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتییانە.