سەردێر

ئێران، نزیكەی 12 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 12 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 851 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 29 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، 6 ملیۆن و279 هەزار و 410 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 6 ملیۆن و 88 هەزار و 367 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 132 هەزار و 302 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.