سەردێر

ڕوسیا زیاتر لە 200 كەشتی جەنگی ڕەوانەی دەریای ڕەش دەكات

خەڵك-
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، ڕەوانەكردنی زیاتر لە 200 كەشتی جەنگی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی بۆ دەریای ڕەش ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە هەیە لە نێوان مۆسكۆ و خۆرئاوا لەو ناوچەیە كە ڕوسیا بە جێگەی هەژموونی وڵاتەكەی دادەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاوكرایەوە”زیاتر لە 200 كەشتی جەنگی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕەكە چوونەتە ناوچەیەكی دیاریكراو لە دەریای ڕەش”.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەبێ دیاریكردنی ژمارەی فڕۆكەكان ئاماژەی بە بەشداریی فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری (Su-35) كردووە لە مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشوكە كە لەژێر ناونیشانی “پێداگری هاوپەیمانی-2022” لەگەڵ بیلاڕوس ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە 20ی ئەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو، هێزێكی دەریایی وڵاتەكەی لە مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتدا لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراودا زنجیرەیەك مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدەن.