خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران و چین و توێژەكان دەستی پێكردووە و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی 4 وەزارەت و چەند فەرمانگەیەك خەرج دەكرێت.
دوێنێ 25ی 1ی 2022 دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەستی پێكرد و ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج كرا.
بەپیی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ پێنج شەممە، 27/1/2022، مووچەی وەزارەتی دارایی و یەكەی 70 و 80 ی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی یەك شەممەدا مووچەی وەزارەتی ناۆخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت و ڕۆژی دوو شەممەش مووچەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و لیوای یەك و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت، هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی سێ شەممە 1/2/2022 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.