سەردێر

ئێران و عیراق ڕووبەڕووی يەكدەبنەوە

خەڵك-
سبەینێ‌ پێنج شەممە لە یاریگای ئازادی و بە ئامادەبوونی 10 هەزار كەس كە 2 هەزارییان خانمانن و بایەخ بە تۆپی پێ‌ دەدەن، هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئێران ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.

سبەینێ‌ پێنج شەممە لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارە، هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئێران لەچوارچێوەی پالاوتنەكانی سەركەوتن بۆ مۆندیال لە یاریگای ئازادی لە تاران ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێگە بە ئامادەبوونی 10 هەزار كەس دەدەن، تا لە یاریگای ئازادی ئامادەبن بۆ هاندانی هەڵبژاردەی ئێران، لەنێوان ئەو 10 هەزار كەسەشدا 2 هەزار بلیت بۆ خانمان دەستەبەركراوە.