سەردێر

دوو فۆڕم بە سەرجەم فەرمانبەران پڕدەكرێتەوە

خەڵك-
وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندن بۆ فۆڕمێك بەسەر سەرجەم وەزارەت و دەستەكاندا دەكات، كە دەبێت لەلایەن فەرمانبەرانەوە پڕبكرێنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كە دەست (خەڵك) كەوتوون، ئەو دوو فۆڕمە بەمەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری فەرانبەرانی میلاكە لەدام و دەزگاكان بە فۆڕمی چاكسازی ٣٣ ناسراوە، یەكێك بۆ ناو دۆسیەی كەسی فەرمانبەرە، ئەوەی تریش دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەفۆڕمەكان زانیاری تەواوی فەرمانبەری دەچێتەسەر وەك ناوی چواری ناوی دایك و ناونیشان و بڕوانامە و رێكەوتی دامەزراندن و دەستبەكاربوون لە ڕۆژی دامەزراندنی تا ئێستا، هەروەها فەرمانبەر چەند خزمەتی ھێناوەتەوە و چەند خولی ڕاھێنانی دیوە و چەند مۆڵەتی بێ مووچەی وەرگرتووە و چەند زمان دەزانێت و چەند شارەزای بواری كۆمپیوتەرە جگە لە بواری خۆی شارەزای چ بوارێكی ترە.

پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە پەیوەندی بە پڕۆسەی چاكسازی حكومەتەوە هەیە.