سەردێر

مووچەی ساڵی ڕابردووی بەشێكی مامۆستایان خەرج دەكرێت

خەڵك-
سەرەڕای ئەوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستی پێكردووە، بەڵام مامۆستایانی وانەبێژ مووچەی ساڵی ڕابردوویان پێ‌ دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ل ڕاگەیەنراوێكدای ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەری خوێندنگەكان سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگەکانی (٤-٥-٦)ی سالی ٢٠٢١ و ناسنامە لەگەل خۆیان بھێنن.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ پارەکە دابەش دەکرێت.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چۆمان لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خوێندنگەكان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی مامۆستای وانە بێژیان هەیە بەیانی پێنج شەممە سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی و پشتگیری خوێندنگەكەی و كۆپی ناسنامەی پێبێت.