سەردێر

قەناسبەدەستێكی داعش لە كەركوك دەستگیركرا

خەڵك-
دەزگای هەواڵی عیراق یەكێك لە قەناسبەدەستەكانی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستگیردەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆری و چاوجێری بەردەوام بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژ و بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی عیراق لە فیرقەی 14 كە یەكێكە لە بەشەكانی هەواڵگری سەربازی، تەئكیدی لەسەر بوونی یەكێك لە قەناسبەدەستەكانی داعش كردەوە كە لە چوارچێوەی بەناو مەفرەزە قەناسبەدەستەكانی سنوری كەركوك كاریی دەكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەژێر ڕۆشنایی ئەو زانیاریانە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزێكی وشكانی فەوجی دوووی لیوای پیادەی 96، تیرۆریستەكە بۆسەیەكی بۆ نرایەوە لە ناوچەی حەلوات لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك و توانرا دەستگیربكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دەڵێت، لە دوای دەستگیركردنەكەش دەركەوت كە پێشتر بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوە.