سەردێر

كەركوك.. ڕووداوێكی هاتوچۆ سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە

كەسێك گیانی لەدەستدا، دوو كەسی دیكەش بریندار بوون

خەڵك
لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان كەركووك- چەمچەماڵ، كەسێك گیانی لەدەستداو دووكەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان كەركووك- چەمچەماڵ، پێكدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی هۆندای ئەكسنت و پیكابێك و هەروەها ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگردا ڕووی دا.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا كەسێك گیانی لەدەست دا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی لە ڕووداوەكەدا گیانی لەدەست داوە ،شۆفێری ئۆتۆمبێلی هۆندای ئەكسنتدەكەیە و كارمەندی ئاسایشی یەكێتییە.