سەردێر

كازمی هەڕەشە لە داعش دەكات

سەردانی سنورەكانی كرد

خەڵك-
مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەوكانی عیراق، هەڕەشە لە داعش دەكات و دەڵێت، دەبێت باجی هەموو ئەو گەوجێتییە بدەن كە ئەنجامیان داوە.


كازمی لە میانی سەردانێكی بۆ شریتی سنوری لەگەڵ سوریا ڕایگەیاند”ئەم سەردانە بۆ سەرپەرشتی ڕاستەوخۆى ڕێوشوێن و ڕێكارە كارپێكراوەكانە لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، ئامادەبونیشمان لەم شوێنە تەئكیدكردنەوەی ئامادەیی بەهێزی دەوڵەت و ئامادەیی هێزە چەكدارەكان دەگەیەنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێك كە بیەوێت ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بشێوێنێت”.

بە وتەی كازمی”بە تیرۆریستانی داعش ڕادەگەیەنم كە تاقیمان نەكەنەوە، چونكە هەوڵی زۆرتاندا و دووچاری شكستبوون، هەوڵ زۆر دەدەن و شكستخواردوودەبن، دەزانن ئێمە بەدواتانەوەین لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵات، باش دەزانن خوێنی عیراقییەكان زۆر بەنرخە لامان، بۆیە دەبێت باجی هەموو ئەو گەوجێتییە بدەن كە ئەنجامتانداوە”.