سەردێر

دانیشتووانی گوندێك تەقە لە هێزە ئەمنییەكان دەكەن و بریندار هەیە

خەڵك-

بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە گوندێك ئاڵۆزی لەنێوان دانیشتوانی گوندەكەوەوهێزەكانی پۆلیس دروست بوو.

شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا چوونەتە گوندی ئاشوران لە ناحیەی سەنگەسەر، بەڵام دانیشتوانی گوندەكە ڕێگریان كردووە لەبەستنی پێوەرەكە و ڕووبەڕوویان كارمەندانی كارەبا بوونەتەوە.

وتیشی”دانیشتووانی گوندەكە تەقەیان بەسەر تیمەكانی بەستنی كارەبای زیرەك و هێزە ئەمنییەكاندا كردووە و لەئەنجامدا پۆلیسێك و ئەفسەرێك بریندار بوون”.