سەردێر

زیاتر لە 800 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین كران

خەڵك-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، لیستی خانەنشینی ئەفسەران لە ئەنجومەنی وەزیران واژۆ كرا.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لەژێر ڕۆشنایی یاسای هەمواركراوی خانەنشینی پێشمەرگە و ڕێنمایی و ڕێكارە نوێیەكانی خانەنشینی ژمارەیەك ئەفسەر لە هێزەكانی پێشمەرگە خانەنشین كران.

لیوا ڕوكن هۆشمەند جێگری سەرۆكی ئەركان ڕایگەیاند، بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە ٨٠٨ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری ٢٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ٨٠٨ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین كران.
وتیشی”ئەمە دەبێتە دەرفەتێك بۆ هاتنە پێشەوەی كۆمەڵێك ئەفسەری گەنج و وزەیەكی نوێ دەداتەوە بە هێزەكانی پێشمەرگە.