سەردێر

ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵ هەموار دەكرێتەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرێتی پەروەدەی ڕۆژهەڵات بڵاویكردەوە، ساڵنامەی خوێندنی 2021-2022 لە هەرێم هەموار دەكرێتەوە.

دوێنێ ٢٥ی١ی٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدا.

پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا باس چەند پرسێكی هەنووكەیی بواری پەروەردە و فێركردن كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەمواركردنەوەی ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ و ئامادەسازیی بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی و دانانی ستراتیژیی پەرەپێدان و ڕاهێنانی مامۆستایان و هەمواركردنەوەی ڕێنمایی و ڕێكاریی بەكرێدانی فرۆشگای قوتابخانەكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ و پێداویستی ناوەندەكانی خوێندن تاوتوێ كراوە.