خەڵك-
ئەمڕۆ چوار شەممە 26-1-2022 لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران كەسوكاری بێ سەروشوێنانی دەریای ئیجە گردبوونەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
بەپێی زانیارییەكان، ژمارەی ئەو كەسانەی بێ سەروشوێنن، 28 كەسن و تاكو ئێستا هیچ سۆراخێكیان نەكراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە لە لە چەند ڕۆژ داهاتوودا حكومەتی هەرێم تەرمی 9 كۆچبەر كە لە دەریای ئیجە خنكاون، بگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان.