سەردێر

هێزێكی پێشمەرگە، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

خەڵك-

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران هێزەكانی پشتیوانی/ ٢ گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی یەكخستنەوە و ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی پشتیوانی/ ٢ گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا ڕوكن هۆشمەند جێگری سەرۆكی ئەركان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەفەرمانی ژمارە ٢٢٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، لە بەرواری ٢٥ كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، تەواوی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە هێزەكانی ٧٠وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر هێزەكانی پشتیوانی/ ١، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.