خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێم تا ئێستا لە خوار سفرەوەن و نزمترین پلەی گەرماش لە پێنجوێن تۆمار كراوە كە 15 پلە لە خوار سفرەوەیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەینێ پێنج شەممە شەپلێكی دیكەی بەفر بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.