سەردێر

بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە دابەش دەكرێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لە چەند وێستگەیەكی پارێزگای سلێمانی دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ چوار شەممە ۲٦ـ۱ـ۲٠۲۲ لە دەرەوەی شاری سلێمانی بەنزین لە وێستگەكانی “ڕێدین لە چەمچەماڵ، كیوان لە كەلار، باشوور لە قەڵادزێ، كێوەڕەش لە ڕانیە” دابەش دەكرێت.