سەردێر

لە سلێمانی دوو كەس لەسەر دزی لە ماركێتەكان دەستگیركران

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دوو كەس لە سلێمانی لەسەر دزی دەستگیر كراون و یەكێكیان ماددەی هۆشبەری پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوو چالاكی جیادا و لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كەیەكێك لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزیكردندا دەستگیركراوە و بڕێك مادەی هۆشبەری پێبووە، تۆمەتبارەكەی تر دزی لە چەند ماركێتێكی ناوشاری سلێمانی كردووە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەچالاكییەكدا و لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارێك لەكاتی دزیكردندا دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنەكەشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( ك ، أ ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

ڕاشیگەیاندووە، لەچالاكییەكی تری نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێك دەستگیركراوە ،كە دزی لە چەند ماركێتێك كردبوو و پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە .

جەختیشی كردۆتەوە، تۆمەتبار ( ش ، غ ، م ) بەبڕیاری بەڕێز داوەر و بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

May be an image of 2 people and text that says "SULAIMANIYA POLICE www.sulipolice.com"