سەردێر

مۆراتا لە چوونە نێو ڕیزەكانی بەرشەلۆنە نزیكبۆتەوە

خەڵك-
یانەی بەرشەلرنە لە واژۆكردن لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتا ئەستێرەی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی یوڤنتۆس نزیكدەبێتەوە لە میركاتۆی زستانە.

بەپێی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی، خوانما لۆپێز بریكاریی مۆرۆتا، دوێنێ‌ دوو شەممە گەیشتە تورینۆ بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یوڤنتۆس لەپێناو گفتووگۆكردن لەسەر گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ بەرشەلۆنە لەم زستانەدا.

ئەم هەنگاوەش لەكاتێكدایە كە یوڤنتۆس كەوتۆتەخۆی بۆ ڕاكێشانی دۆسان فلاهۆڤیچی سربی هێرشبەری ڤیورنتینا، ئاماژەی بە ڕۆیشتنی مۆراتاش كردووە لە یوڤنتۆس لەگەڵ ڕێكەوتن لەسەر بەستنی بۆند لەگەڵ فلاهۆڤیچ.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرنامەی (ئەلشیرنجیتۆ) ڕایگەیاند، یاریزانانی بەرشەلۆنە و تیمی ڕاهێنانی تیپەكە، لە پەیوەندی ڕۆژنەدان لەگەڵ مۆراتا بۆ قسەكردن لەبارەی بۆندی گواشتنەوەی بۆ یانەی كەتالۆنیا.