سەردێر

دادگای فیدراڵی: كۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستووری بوو

خەڵك

دادگای فیدراڵی لە كۆبونەوەی خۆیدا ئەمڕۆ بڕیاریدا كە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستووری بووە.

دادگای فیدراڵی سكاڵا و تانەی دوو ئەندامی پەرلەمانی رەتكردەوە كە لەسەر كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پێشكەشیان كردبوو.

هەر ئەمڕۆ پێشتر بڵاوكرایەوە كە بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی دوادەخرێت بۆ یەكی فێبرایەر بۆ چاوخشاندنەوە بە سكاڵاكاندا، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری خۆیدا.

ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندی هاوپەیمانی زۆرینەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی دەبێت كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان هەڵبژاردووە و چاوەڕواندەكرێت سەرۆكایەتی كۆمار و وەزیرانیش بۆ خۆیان بەرن.