خەڵك
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە ئەبووزەبی.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە ئەبووزەبی و لەلایەن كاربەدەستانی باڵای ئیماراتەوە پێشوازی لێكرا بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان.
مێدیای پارتی بڵاویكردەوە، لەو سەردانەیدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵی مێدیاكانی پارتی، لە دیداری مەسروور بارزانی و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە و دەرفەتەكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیمارات و پتەوكردنی میكانیزمەكانی هەماهەنگی و هاریكاری لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، دەكرێت.