سەردێر

بەفر هەموو جموجۆڵەكانی لە ئیستەنبوڵ راگرت

خەڵك

لە دوێنێوە شەپۆلێكی چڕی بەفربارین زۆرینەی ناوچەكانی توركیای گرتووەتەوە و لە ئیستەنبوڵ سەرجەم كار و جووڵەكانی راگرتووە.

لەنێو شاری ئیستەنبوڵ هێڵەكانی گواستنەوەی پاس و مێترۆ و شەمەندەفەر و تاكسی هەمووی راگیردران.

هاووڵاتیان بۆ خۆپارێزی ژیانیان هەوڵی خۆگەیاندنەوەیان بوو بە ماڵەكانیان بەهۆی سەرما و بەرزبوونەوەی ئاستی بەفر، زۆرێك نەیانتوانی ئۆتۆمبێلیش بەرنەوە لە رێگاكان جێیانهێشتن.

هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبوڵ گەشتەكانی راگرت بۆ پارێزی گەشتەكان و سەرنشینیان.