سەردێر

سەرحەد قادر و ئەدهەم بارزانی كۆبوونەوە

خەڵك

سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك و فەرماندەی سەربازی پێشوی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەدهەم بارزانی لە بارەگای تایبەتی خۆی لە پیرمام كۆبوەوە.

سەرحەد قادر لەدوای رووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركوك لە پارتی نیگەران بوو، رووی لە یەكێتی كردبوو، لە لێدوانەكانیدا رەخنەی توندی لە پارتی دەگرت.

هاوكات ئەم پێشوازییەی ئەدهەم بارزانی لە فەرماندەیەكی سەربازی پێشووی پارتی هاوكاتی جمۆجۆڵەكانی ئەدهەم بارزانییە كە خۆی وەك سەركردە و رێبەرێكی ناڕازی و پشتیوانی گەل و دژە دەسەڵات نیشان دەدات.

ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و بەرپرسێكی باڵای پێشووی پارتی بووە و لە پیرمام لە نزیك بارەگاكەی بارزانی، ئەویش بارەگایەكی داناوە لەوێ رۆژانە پێشوازی لە هاووڵاتیان دەكات.

ئەدهەم بارزانی لە میانەی لێدوان و كۆبونەوەكانیدا رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و رەوشی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان دەگرێت.