سەردێر

ئەمڕۆ دەروازەی سێماڵكا دەكرێتەوە

خەڵك

بڕیارە ئەمڕۆ دەروازەی سێماڵكا لەنێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستاندا بكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان دوای نێوەندگیری ئەمریكاییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا بڕیاردرا كە دەروازەی سێماڵكا بۆ هاتووچۆ و بازرگانی بكرێتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا كۆبوونەوەیەك لەنێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدا پێكهاتبوو.

تیری‌ فلین، بەڕێوەبەری پرۆسەی‌ گواستنەوەی‌ سیاسی لە سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی‌ ئامریكا بۆ ئاژانسی هەواڵدەری نۆرس پرێس گوتی لەماوەیەكی زۆر نیزیكدا دەروازەی سێماڵكا لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستاندا دەكرێتەوه.

بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پەكەكەوە ماوەیەكی زۆرە دەروازەی سێماڵكا داخراوە.