سەردێر

كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە، تووشبووان 352 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 352 ملیۆن و 130 هەزار و 508 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 352 ملیۆن و 130 هەزار و 508 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 5 ملیۆن و 614 هەزار و 795 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 279 ملیۆن و 853 هەزار و 38 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 71 ملیۆن و 925 هەزار و 931 كەس و 889 هەزار و 197 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی زاینیی زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەهۆی كۆرۆناوە ساڵەكە بە بێ دەنگی و بەبێ هیچ ئاهەنگێڕانێك تێدەپەڕێنن.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2017 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.