خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4931 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2000 كەسیش چاكبوونەتەوە و 4 حاڵەتی مردنیش هەبووە، تەنها لە هەرێم 3 حاڵەت هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21 هەزار و 356 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4931 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 93 و هەولێر 838 حاڵەت و دهۆك 191 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2000 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 85 و دهۆك 33 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 4 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە هەولێر 1 حاڵەت و لە دهۆك 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24287 كەس.