خەڵك –
هاووڵاتیانی گوندی شەشۆی سەر بە شارۆچكەی ماوەتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنن، بەهۆی زۆری بارینی بەفر لەناوچەكە، ڕێگەی هاووڵاتیان گیراوە و كارەبای نیشتیمانی گوندەكە تێكچووە، دەشڵێن ،” بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ئالیكی پێویست ئاژەڵێكی زۆریان مردار بوونەتەوە “.
هاووڵاتیەكی گوندی شەشۆ ڕایگەیاندووە، بەهۆی زۆری بارینی بەفر لە ناوچەكە، ڕێگەی هاووڵاتیان گیراوە و كارەبای نیشتیمانی گوندەكە تێكچوو و زیانێكی زۆر بە خەڵكی گوندە كەوتوە و ئاژەڵێكی زۆر مردار بوونەتەوە بەهۆی نەبونی ئاو و كەمی ئالیكەوە.
باسی لەوەشكردووە، كە زیانێكی زۆر بە خەڵكی گوندە كەووتوە و ئاژەڵێكی زۆر منار بوەتەوە بەهۆی نەبونی ئاو و كەمی ئالیكەوە ، بۆیە داوای بەهاناوەچوون دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە ، گوندی شەشۆ دەكەوێتە سنوری شارۆچكەی ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی.