سەردێر

پارێزگاری سلێمانی لە بارەی دەوامی سبەی بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك –

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، سبەینێ دووشەممە ٢٤ی كانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

هەڤاڵ ئەبو بەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دامودەزگا حكومییەكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان، لە كاری ڕۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن، لە سبەینێ دووشەممە ٢٤ی كانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆكی هەموو یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێكی لەناكاوو نائاسایی و نەخوازراودا؛ بڕیاری پێویست تایبەت بە سنوری كارگێڕیی ئیدارەكانیان بدەن.