سەردێر

دابەشكردنی نەوت بە 90 هەزار لە سلێمانی دەستی پێكرد

خەڵك-
دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بۆ گران كردنی نرخی نەوتی ماڵان لە 5 هەزار دینارەوە بۆ 90 هەزار دینار، لە دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە لەناو سلێمانی بەو نرخە گرانە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە 25 و 26 ی كانوونی دووەمی 2022 نەوت لە سنوری مەڵبەندی 7 لە ناوشاری سلێمانی دابەش بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ هەر خێزانێك بری 200 لیتر بەنرخی 90 نەوت هەزار دینار دەدرێت .

لەسەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایگەیاند، كە نرخی نەوتی ماڵان لە ڕابردوودا بە 55 هەزار دینار دابەش كراوە، بەلام لەمەودوا دەبێتە 90 هەزار دینار و هۆكارەكەشی حكومەتی عێراقە، كە بە گران دەیدات بە هەرێم.

ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم پاڵپشتی كەرتی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان ڕاگرتووە و بەهۆیەوە نرخی نەوت و بەنزین گران بووە و لە ئێستاشدا قەیرانی غازی هاتۆتەسەر، بەڵام حكومەتی عێراقی بەنزین و نەوت بە هەرزان دەدات بە هاووڵاتیان.

مەڵبەندی 7 ، بریتیە لە گەڕەکەکانی؛ ( خەبات فوولکەی یەکەم و دووەم لەکۆندا پێیان دەوت قەرەجاوا، حاجیئاوا، سەرشەقام، مامەیارە، سەرکارێز).