سەردێر

شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك

سبەی شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر، ڕوو لە پارێزگای دهۆك دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، لە شاری هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی كانوونی دووەمی 2022 ئاسمانی هەولێر ساماڵ دەبێت، هەروەها ڕۆژی دووشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2022، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێك ناوچەش نیمچە هەور دەبێت.

 

باس لە ئەوەشكراوە، لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی كانوونی دووەمی 2022 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ڕۆژی دووشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2022، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێك ناوچەش نیمچە هەور دەبێت.

 

لە شاری دهۆكیش ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی كانوونی دووەمی 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت، ڕۆژی دووشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2022، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بەفربارین بە تێكەڵی لەگەڵ نمەباران.

 

لە شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی كانوونی دووەمی 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت؛ هەروەها ڕۆژی دووشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2022، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێ ناوچە نیمچەهەور دەبێت.

 

لە ڕاگەیانراوەكەدا باس لە شاری كەركوكیش كراوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی كانوونی دووەمی 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت، ڕۆژی دووشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2022، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.