سەردێر

سەرۆك وەزیران تاووتوێی پاراستنی سنوورەكانی هەرێم دەكات

خەڵك

ئەمڕۆ یەك شەممە لە كۆبوونەوەیەكدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەردوو وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ تاووتوێی تووندكردنی رێكارەكانی پاراستنی هەرێمی كوردستانی كرد لە هەڕەشەی تیرۆر.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دواین گۆڕانكارییەكانی عێراق و سووریا و پەرەسەندنی هەڕەشەكانی تیرۆرستانی داعش كرا.

سەرۆك وەزیران نیگەرانی خۆی نیشاندا لە زیادبوونی هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش لە عێراق و سووریا و باسی لە گرینگی بەهێزكردنی هێڵەكانی بەرگری و توندكردنی رێكارەكانی پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان كرد لە هەڕەشەی تیرۆر.

سەرۆك وەزیران دەڵێت پێویستە لەگەڵ حكومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێوەندی بەهێز و بەردەوامدا بن بۆ روبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسی داعش.