سەردێر

ئەمڕۆ یەكێتی كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلاییدەكاتەوە

خەڵك

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، كە بە ئەگەری زۆرەوە كاندیدی یەكێتی بەرهەم ساڵح دەبێت و دووبارە كاندیدی دەكەنەوە.

ئەم بڕیارەش دوای چەند كۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆی پارتی و یەكێتی دێت لەسەر ئەم پۆستە و نەگەیشتن بەئەنجامێكی ئەرێنی.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوورە لەسەر كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بە هەموو شێوەیەك كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵ رەتكردەوە.

چاوەڕێدەكرێت یەكێتی بە كاندیدی بەرهەم ساڵح و پارتی بە كاندیدی هۆشیار زێبارییەوە بچنە كێبڕكێی بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار كە دواین وادە 8 فێبرایەرە.

پارتی رێككەوتنی لەگەڵ سەدر و سوونەكان هەیە، بەپێی ئەو رێككەوتنە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، بەپێی ئەم رێككەوتنەش بێت كاندیدی پارتی سەردەكەوێت، بەڵام تێبینی هەیە كە كاندیدی پارتی دۆسێی گەندەڵی لەسەرە.