سەردێر

رووداوێكی هاتووچۆ 19 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك

بەپێی زانیارییە بەرایییەكان لە ئاكامی وەرگەڕانی پاسێك لە قەزای ئەربا سەربە پارێزگای تۆكات باكووری توركیا، كەسێك گیانی لەدەستداوە و ١٨ی دیكەیش برینداربوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، بەپێی زانیارییەكان پاسێك كە بەرەو ئەرزەڕۆم بەڕێ كەوتووە و ناسنامەی شۆفێرەكەی نەزاندراوە، بەهۆی خلیسكان لەسەر بەفر لە نزیك گوندی چاڵكارا وەرگەڕاوە.

لە ئاكامی رووداوەكەدا، كەسێك گیانی لەدەستداوە و ١٨ی دیكەیش برینداربوون.

برینداربووان بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئەربا كراون.