سەردێر

زانكۆیەك لە سلێمانی خوێندنی كرد بە ئەلكترۆنی

خەڵك –
ئەنجومەنی زانكۆی گەشە پێدانی مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەختی كەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و دەوربەری و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە زۆربەی رێگاوبانەكاندا، بریاریدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكان و دەوامی سبەی كردە ئەلكترۆنی.

ئەنجومەنی زانكۆی گەشە پێدانی مرۆیی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبەر سەختی كەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و دەوربەری و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە زۆربەی رێگاوبانەكاندا، ئەنجومەنی زانكۆ بەڕەچاوكردنی تەندروستی و سەلامەتی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران، بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكان بۆ ئەو بەشانەی كە تاقیكردنەوەیان هەیە بۆ كاتێكی تر و دەستپێكردنەوەی خوێندنی وانەكان بەشێوەی ئەلكترۆنی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سەبارەت بە خوێندنی وانەكان، لە سبەینێ (یەك شەممە) وە بە شێوازی ئەلكترۆنی لەرێگەی سیستمی ئەلكترۆنی زانكۆوە (EUHD) بەردەوام دەبێت و كۆلێجەكان لە رێگەی خشتەی تایبەتەوە خوێندكاران ئاگاداردەكەنەوە.