سەردێر

لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی 47 ڕووداوی كەوتن تۆمار كراوە

خەڵك
لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سلێمانی هەزار و 634 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و 47 ڕووداوی كەوتنیش تۆمار كراوە.

پێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە نەخۆشخانەی شار لەماوەی پێنج ڕۆژدا واتا لە (١٧-١ بۆ ٢١-١) هەزار و ٦٣٤ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە ، لەو ڕێژەیە (٦١٩) كەسیان داخڵ كراون و چارەسەریان پێدراوە.

 

بەپێی هەمان ئامار، هەر لەو ماوەیەدا (١٨) حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ و (٤٧) ڕووداوی كەوتن لەو ماوەدا تۆماركراوە.

 

ڕووداوی كەوتنی هاوولاتییان بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەوەیە كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا ناوژەكانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارێزگای سلێمانی گرتەوە و هەتا ئێستاش زۆرینەی شەقام و كۆڵانەكانی پارێزگاكە بەفری تێدایە.