سەردێر

یەكشەممە و دووشەممە كرایە پشوو

خەڵك –
قائمقامیەتی شارۆچكەی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت ، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی كەس و هەوای شارۆچكەكە بڕیارماندا ڕۆژانی یەكشەممەو دووشەممە و پشووی فەرمیە .
زاناڕەحمان ڕەحیم ، قائیمقامی شارۆچكەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنوری شارۆچكەیان بڕیاریاندا ڕۆژانی یەكشەممە ودووشەممە) ڕێكەوتی (24,23-1-2022) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگەكانی سنوری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز.

ئەمە لەكاتێكدایە ، ئەمڕۆ شەممە هەڤاڵ ئەبوبكر ، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، كە سبەی یەكشەممە دەوامی فەرمی دەبێت لە 10ی بەیانی دەوام دەست پێدەكات .