سەردێر

جیهان؛ یەكەم حاڵەتی تازەی نەوەی ئۆمیكرۆن بەناوی BA2 تۆماركرا

خەڵك –
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت ، جۆرێكی دیكەی كۆرۆنا لەجیهان تۆماركراوە، بە نەوەیەكی تازەی ئۆمیكرۆن دادەنرێت و توێژینەوە و لێكۆڵینەوە سەبارەت بەنەوە نوێیەكەی كۆرۆناش دەستی پێكردوە.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا بڵاویكردەوە، كۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیكرۆن تا ئێستا جێگەی ترس و نیگەرانی بەشێك لە وڵاتانی جیهانە و كۆمپانیا بەناوبانگەكانی بەرهەم هێنانی ڤاكسین سەرقاڵی گونجاندنی ڤاكسینەكەن بۆ ڕێگری لە كۆرۆنای ئۆمیكرۆن، بەڵام نەوەیەكی نوێی ئۆمیكرۆن ناوەندە زانستیەكانی توشی شۆككردوە.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ئاشكراشیكردووە، كە لێكۆڵینەوە لەبارەی جۆرە جیابووە نوێیەكەی ئۆمیكرۆن دەكەن و كە ناونراوە(BA2).