سەردێر

بەرهەم ساڵح و كازمی كۆبوونەوە

 

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكوەزیرانی عیراق لە دیدارێكدا باسیان لەبارودۆخی عیراق و بەدواداچون بۆ پاشماوەی چەكدارانی داعش كرد.

بەپێی راگەیانراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ شەممە 22ی كانونی دوەمی 2022 پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق.

هەر بەپێی ڕاگەیانراوەكە، لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و جەختكرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش و رێگەگرتن لە كارە تاوانكارەكانی داعش بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان و دابینكردنی هەمو پشتیوانییەك لە ھێزە ئەمنییەكان تاوەكو ئەركەكانیان بە باشترین شێوە جێبەجێبكەن.