سەردێر

كێشەی ئاوی خواردنەوەى چەمچەماڵ چارەسەركرا

خەڵك-
فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ ئاشكرای دەكات، كە كێشەی نەگەیشتنی ئاوی خواردنەوە بە چەمچەماڵ چارەسەركراوە.

فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بۆ دانیشتووانی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، كە كێشەی دواكەوتنی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ لەكاركەوتنی هێڵی دووەمی ئاوی دووكان- سلێمانی و هاوكات چەند ڕۆژێكیش وەرنەگرتنی ئاو لە وێستگەی ماس، كە خراوەتە سەر بۆڕی چەمچەماڵ بەهۆی لێڵ بوونی ئاوی گۆپتەپە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا كێشەكە چارەسەر كراوە و ئاو گەیشتووە بە خەزانی بانی مەقان و دابەشكردنی ئاو ئاسایی بۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا ئاو لە گەڕەكی ئاسودە و ڕاپەڕین و سەربەرزی دابەش دەكرێت و ئەمڕۆ و سبەی ئاو بە گەڕەكی مامۆستایان و ئەو شوێنانەی تر دەدرێت، كە لەسەر خەزانی بانی مەقانن.