سەردێر

كاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ سبەینێ‌ لە سلێمانی گۆڕا

خەڵك-
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ‌ گۆڕانكاری لە كاتی دەوامی فەرمانبەران بكات بەهۆی ئەو سەرما و بەستەڵەكەی ناوچەكانی سنووری پارێزگاكەی گرتۆتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێک ناوچە و گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دام و دەزگاکان (یەک شەممە ٢٣ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ كاتژمێر ٢ ی پاشنیۆڕۆ.