سەردێر

ئاڵتون بە بڕێكی زۆر نرخەكەی دادەبەزێت

خەڵك-
سەرەڕای هەڵكشانی نرخەكەی بۆ بەزرترین ئاست لەماوەی ئەمساڵدا، بەڵام ئەمڕۆ نرخی ئاڵتون ڕووی لە دابەزین كردەوە و شارەزایەكی بواری زێڕیش دەڵێت: “نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت”.

لەگەڵ سەرهەڵدانی كۆرۆنا و كەرەنتینەی وڵاتان، نرخی نەوت دابەزی و نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی هێندە زۆر بەرزبووەوە، كە بە ڕووداوی مێژوویی تۆماركرا، بەجۆرێك لە بەهار و هاوینی ساڵی 202دا نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە نزیكەی 2 هەزار دۆلار.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر هیچ ڕووداوێكی لەناكاو ڕوونەدات مانگی 2ی ئەمساڵ زێڕ بۆ هەر مسقاڵێك بڕی 20 هەزار دینار بەهاكەی لەدەست ئەدات.

ڕاشیگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهای یەك ئۆنسە گەیشتە 1841 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزیوەتەوە بۆ 1834 دۆلار، واتە هەر ئۆنسێك 7 دۆلار دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 437 هەزار دینارە و عەیار 21 بە 384 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 328 هەزار دینارە.